سياسه‌ت
Ji Wîkîpediya
![]() |
Ev gotar bi zaravayê soranî hatiye nivîsandin. Ji bo malpera soranî, binêre: ماڵه‌وه, ji bo lîsteya gotarên bi soranî, binêre: Kategorî:کوردی an vê lîsteyê |
سیاسه‌ت
سیاسه‌ت پرۆسه‌یه‌ك یا شیوازیَكی وه‌رگرتنی برِیاره بۆ گروپه‌كان. هه‌رچه‌ند باوه كه سیاسه‌ت به حكومه‌ته‌وه وابه‌سته بیَ، بهلاَم سیاسه‌ت سیاسه‌ت له هه‌موو چالاَكییهكانی مرۆڤدا و له دامه‌زراوه ئه‌كادیمیایی و ئایینی و بازرگانیه‌كاندا به‌دی ده‌كریَ. زانستی سیاسی بریتیه له دیراسه‌كردنی هه‌ڵس و كه‌وتی سیاسی و پشكنینی چۆنیه‌تی وهدهستهیَنان و پیَرهوكردنی دهسهلاَته، بۆ نمونه توانای سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆت به‌سه‌ر كهسیَكی تر. تیۆرزانیَك به‌ناوی هارۆڵد لاسویَڵ به‌م شیَوه‌یه پیَناسهی سیاسه‌تی كردووه "كیَ چی وه‌ده‌ست دیَنی و كه‌ی و چۆن". ناوه‌رۆك • 1. ده‌وڵه‌تی سروشتی • 2. سه‌ره‌تاكانی میَژوو • 3. پیَناسهكان • 4. دهسهلاَتی سیاسی • 5. دهسهلاَت و شه‌رعیه‌ت • 5.1 ته‌قلیدی • 5.2 كاریزمایی • 5.3 شه‌رعی- مه‌نتیقی
[biguherîne] دهوڵهتیَكی سروشتی
له ساڵی 1651 دا تۆماس هۆبز به‌ناوبانگترین كتیَبی خۆی بو ناوی Leviathan به چاپ گه‌یاند و، له‌و كتیَبه بۆ به‌هانه هیَنانهوه بۆ هاتنه‌كایه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤـ مودیَلیَكی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ره‌تایی مرۆڤـ خسته روو. هۆبز له‌و مودیَله باسی له دهوڵتیَكی نایابی سروشت ده‌كرد كه تیایدا هه‌موو تاكه‌كان به‌یه‌كسانی سود له سه‌رچاوه‌كانی سروشت وه‌ده‌گرن و له بهكارهیَنانی هه‌ر ئامرازیَك بۆ گه‌یشتن به‌و سه‌رچاوانه ئازادن. بۆ هۆبز ده‌ركه‌وت كه ئه‌مجۆره ریَكخستنه بووه هۆی په‌یدابوونی "شه‌رِی هه‌مووان دژی هه‌مووان" یاخود به لاتینی "bellum omnium contra omnes". جگه له‌وه‌ش بۆی ده‌ركه‌وت كه پیاوان له‌و حاڵته‌دا ده‌چنه نیَو حاڵتیَكی گریَبهستی كۆمهلاَیهتی و ده‌ستبه‌رداری مافی ره‌های خۆیان بۆ هه‌ندیَ جۆری پاراستن ده‌بن. لهكاتیَكدا وا دیاره كه هه‌ره‌مه‌كانی زاڵبوون و هاوكاری كۆمهلاَیهتی بونیان بۆ سه‌رده‌می به‌ر له هاتنه‌كایه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤـ دهگهرِیَتهوه. مودیَلی هۆبز لۆژیكی هیَنانهكایهوهی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤـ پیشان ده‌دات. میَژووی كۆن ڤی جی گلاید ئه‌و گۆرِانكاریهی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤـ كه له ده‌وروبه‌ری ساڵی 6000 پیَشی زاینی‌دا هات به شۆرشی شارستانی ناو ده‌بات. یهكیَ له روخساره‌كانی ئه‌م جۆره نویَیهی شارستانیه‌ت به دامه‌زراوه‌كردنی چینایه‌تی كۆمهلاَیهتی و پیشه ناكشتوكاڵییهكان (له‌وانه پیاوانی ئاین و پاریَزهران) و باجسه‌ندن و نوسینه. كه هه‌موویان پیَویستیان به بوونی به شویَنیَكی پرِ له دانیشتوانه- یاخود شاره‌كانه. وشه‌ی سیاسه‌ت (politics) له وشه‌ی یۆنانی (polis) سه‌رچاوه‌ی گرتووه. سیاسه‌تی بازرگانی و ئاینی و ئه‌كادیمیایی و هه‌موو جۆره سشیاهتیَكی تر – به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست كه‌م سه‌رچاوه‌ییه‌وه دهناڵیَنن- ههرهمیَكی زاڵبون له‌خۆیان ده‌گرن، كه‌واته سیاسه‌تن. زۆربه‌ی جار سیاسه‌ت له‌رووی په‌یوه‌ندی به بهریَوهبردنی حكومه‌ته‌كاندا دهخویَندریَ. كۆنترین شیَوه‌ی حكومه‌ت شیَوه‌ی ریَكخراوی خیَڵكی بوو. حوكمی پاشایه‌تی میراتگری حوكمی گه‌وره پیاوانی خیَل بوو و سیستهمیچكی فیوداڵ وه‌ك ریچكخستنیَگ كه تیایدا تاكه خیَزانیَك كۆنترۆڵی كاروباره سیاسیه‌كانی گروپیَك ده‌كرد. كه‌واته میَژووی سیسته‌می پاشایه‌تی بۆ 5000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دهگهرِیَتهوه كه به‌رده‌وام بهشیَوهیهك له شیَوهكان هه‌بووه.
[biguherîne] پیَناسهكان
• هیَز (Power) توانای سه‌پاندنی ویستی خۆته به‌سه‌ر كهسیَكی تر. ره‌نگه سه‌پاندنه‌كه توانای هیَزیشی له‌گه‌ڵدایه، یاخود با بڵیَن توند و تیژی. • دهسهلاَت (Authority) هیَزی سه‌پاندنی یاساكان و مسۆگه‌ركردنی ملكه‌چی و سه‌ركردایه‌تیكردن و ده‌ستنیشانكردن و حوكمكردن. • شه‌رعیه‌ت (Legitimacy) خهسڵهتیَكی حكومه‌ته كه بهریَگهی وهدهستهیَنان و پراكتیزه‌كردنی دهسهلاَتی هیَز بهپیَی پره‌نسیپ و پیَوهری دانپیانراو و قبوڵكراو وه‌ریگرتووه. • حكومه‌ت ئه‌و ده‌سته‌یه كه دهسهلاَتی هه‌یه یاسا ده‌ربكات و بیانسهپیَنیَ. هیَزی سیاسی رسته به‌ناوبانگه‌كه‌ی سامویَل گۆمپه‌رز "دۆسته‌كانت خهلاَت بكه و دوژمنه‌كانت سزا بده" باس له دوو جۆر له پیَنج جۆره‌كه‌ی هیَز ده‌كات كه زانایانی ده‌رونناسی كۆمهلاَیهتی باسیان لیَوه ده‌كه‌ن، یاخود با بڵیَن هیَزی هانده‌ر incentive power (دهسهلاَتی خهلاَتكردن) و هیَزی خورتی coercive power (دهسهلاَتی سزادان). هه‌رسیَ هیَزه‌كه‌ی تریش له‌م دووانه ههڵدهقوڵیَن. هیَزی شه‌رعیانه، هیَزی پۆلیس یاخود ناوبژیوان، ئه‌و دهسهلاَتهیه كه به تاكیَك به‌خشراوه و به‌و پیَیه دهتوانیَ پیَوهری هه‌ڵس و كه‌وته‌كان بسهپیَنیَ. هیَزی شه‌رعیانه له هیَزی خورتی ئهچیَ به‌وه‌ی كه هه‌ڵس و كه‌وتی نابهجیَ به غه‌رامه یاخود سزایه‌كی تر سزا ده‌دات. هیَزی ناوبژیوان، هیَزیَكه به كهسانیَك دهبهخشریَ له‌به‌ر چاكییان یاخود ده‌ستكه‌وته‌كانیان یاخود ههڵویَستهكانیان. تیَركدرنی حه‌زی هه‌ستكردن به ویَكچوون له‌گه‌ڵ ناوداریَك یا قارهمانیَك ئه‌وه خهلاَتی ملكه‌چبوونه. هیَزی پسپۆر، هیَزیَكه له خویَندن یا ئه‌زموونه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. زۆر جار جیَبهجیَكردنی ریَنماییهكانی راهیَنهریچكی به‌ئه‌زموون سه‌ركه‌وتنی لیَ بهرههمدیَ وه‌ك خهلاَت. هیَزسپۆران به بارودۆخهكانهوه به‌نده، چونكه نهشتهگهریَكی میَشك ناتوانیَ بۆرِیهكانی ئاوی ماڵه‌كه‌ت بۆ چاك بكاته‌وه.
[biguherîne] دهسهلاَت و شه‌رعیه‌ت
ماكس ویَبهر سیَ سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ت بۆ دهسهلاَت ده‌ستنیشانكردووه كه به (پۆلینكردنی سیَ لایه‌نه‌ی دهسهلاَت) ناسراوه. هه‌روه‌ها سیَ هۆی پیَشنیار كردووه كه له‌به‌ر چی خه‌ڵك ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه پیَیان دهدریَ جیَبهجیَ ده‌كه‌ن:
ته‌قلیدی دهسهلاَته ته‌قلیدیه‌كان پشتیوانیان هه‌یه چونكه به‌رده‌وامن و پشتیوانی له به‌ها هه‌بووه‌كان و حاڵی حازر status quo ده‌كه‌ن. دهسهلاَتی ته‌قلیدی دریَژترین میَژووی هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ی باوكسالاری (و له‌وه‌ش ده‌گمه‌نتر دایكسالاری) سه‌رچاوه‌ی پاشایه‌تی بۆماوه‌یین كه تیایاندا دهسهلاَت وه‌چه‌كانی سه‌ركرده‌كانی پیَشوو ده‌درا. شویَنكهوتوانیش ملكه‌چی ئه‌مجۆره دهسهلاَته ده‌بن چونكه ده‌ڵیَن "ئیَمه هه‌ر فیَری ئه‌م شیَوازه بووینه". نمونه‌ی دهسهلاَتدارانی ته‌قلیدی پادشاكان و شاژنهكانن.
كاریزمایی
دهسهلاَتی كاریزمایی بۆ جوانی روح سوكی كه‌سیَك یاخود هیَزی كه‌سایه‌تی تاكیَك دهگهرِیَتهوه (بۆ نمونه‌ی هه‌ره توندرِۆ بروانه كه‌سایه‌تی په‌رستن). رژیَمه كاریزماییه‌كان به ته‌مه‌ن كورتی ناسراون و به‌ده‌گمه‌ن له‌پاش مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بهریَوهیان ده‌به‌ن دهمیَنن.
یاسای- هوشیارانه
دهسهلاَته یاسایی و مه‌عقوله‌كان تواناكانییان له سه‌پاندنی هه‌ڵس و كه‌وت له‌و پۆسته‌ی كه هه‌یانه وه‌رده‌گرن. ئه‌وجۆره دهسهلاَته پیَویستی به ملكه‌چی بۆ پۆسته‌كه نه‌ك بۆ خاوه‌ن پۆسته‌كه بن. دیموكراسییه مۆدیَرنهكان نممونه‌ی رژیَمه یاسایی هۆشیاریانهن.